بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە مۆسکۆ، بەرپرسێکی باڵای سوپای ڕووسیا گیانی لەدەست دا

پەیامی کورد   ...   بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە مۆسکۆ، بەرپرسێکی باڵای سوپای ڕووسیا گیانی لەدەست دا

بەگوێرەی ئاژانسی فەڕەنسا ، فڕانس پرێس، دەسەڵاتدارانی ڕووسیا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە بەرپرسێکی باڵای سەربازی بە هۆی بۆمبێکی چێندراو لە ناو سکۆتەرێکدا لە مۆسکۆ کوژراوە. 

لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا کە بەرپرسە لە لێکۆڵینەوە گەورەکان لەو ووڵاتە، ڕایگەیاند، ئیگۆر کریلۆف، فەرماندەی هێزی بەرگری کیمیایی و بایۆلۆژی و تیشکی سوپای ڕووسیا، لەگەڵ جێگرەکەی، بەهۆی بۆمبێکی چێنراو لە سکۆتەرێک لە نزیک دەروازەی چوونە ژوورەوە كوژراوە.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە