بە هۆی لافاوەوە لە پاکستان زیاتر لە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد   ...   بە هۆی لافاوەوە لە پاکستان زیاتر لە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

میدیاکانی پاکستانی بە ئاماژەدان بە ئەنجامە ترسناکەکانی زریانی ئاسانا لەم ووڵاتەدا، ڕایانگەیاند کە لە سەرەتای وەرزی گەرمادا ٨٨ کەس لە ویلایەتی خەیبەر پختونخوا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە ویلایەتی بەلووچستان تەنها لە ماوەی یەک مانگدا ٣٣ کەس گیانیان لەدەست داوە
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئاج، پارێزگای بەلوچستان هێشتا لە ململانێدایە لەگەڵ کاریگەرییە وێرانکەرەکانی بارانبارینی بەخوڕ، کە زیانێکی بەرفراوانی بە ژێرخانی ئابووری گەیاندووە و سەدان کەس ئاوارەبوون و سێ کەسی دیکەش گیانیان لەدەست داوە، بەمەش کۆی ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 33 کەس.

کاریگەری زریانی ئەسنا لە سەرانسەری ئەم پارێزگایە هەست پێدەکرێت و ناوچە نزمەکان لە ویلایەتی (قەزاکان)ی زیارەت، قالح سەیفوڵڵا، خزدەر، لۆرالای، جەلال مەگسی، سیبی، جەعفەر ئاباد، ناسیراباد، لێسبڵا و بۆلان دوای بارانبارینی بەخوڕ ژێرئاوکەوتوون . بریتین لە : بارانی بەخوڕ خزمەتگوزاری مۆبایل و ئینتەرنێت و کارەبای لە زۆرێک لە ویلایەتەکاندا پەک خستووە. دەسەڵاتداران سیستەمی بێ وایەر بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان لە بەرزاییە بەرزەکاندا.

لە هەندێک ناوچە لافاو زیانی بە باخ و بەرهەمە کشت وکاڵییەکان گەیاندووە و چەند کیلۆمەترێک ڕێگاوبان و پرد و خانووی زۆر لەو ویلایەتانە وێران بوون.

بەگوێرەی ژووری کۆنتڕۆڵی حکوومەتی پاکستان، سەدان کەس لە ناوچە جیاجیاکان لە شوێنی کراوەدا گیریان خواردووە و بارانبارینی ئەم دواییە گیانی سێ کەسی دیکەشی لێ کەوتۆتەوە.


ئەم بابەتە 83009 جار خوێندراوەتەوە