بە هۆی هێرشی ئۆتۆمبێلێک بۆ ناو قەرەباڵێییەکدا لە ئاڵمانیا چەند كەس كوژران و بریندار بوون
پەیامی کورد ... بە هۆی هێرشی ئۆتۆمبێلێک بۆ ناو قەرەباڵێییەکدا لە ئاڵمانیا چەند كەس كوژران و بریندار بوون
لە ڕۆژئاوای ئاڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو خەڵکدا کرد. پۆلیس دەڵێت یەک کەس و میدیاکانیش دەڵێن دوو کەس گیانیان لەدەست داوە؛ گومانلێکراوێکیش دەستگیر كراوە.
دووشەممە، ٣ی مارچ ، لە شاری مانهایمی ڕۆژئاوای ئاڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو قەرەباڵغییەکدا کرد.
ستێفان ویلهێلم، ووتەبێژی پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە هەنووکەیی یەکان، لەنێو جەرگەی شارەکە ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو کۆمەڵێک خەڵکدا کردووە. کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەندینی دیکەش بریندارن."
پۆلیس ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕاندا کەسێکیان دەستگیر کردووە. تائێستا ئاشکرا نەکراوە کەسانی دیکە لەو ڕووداوە تێوەگلابن، پاڵنەری هێرشەکەش دیار نییە.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئاڵمانیش ڕایگەیاند: "لە ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە