بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەێنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ٢ی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات.
ئاماژەی بەوەش داوە، کە مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا ٢٤٠ ھەزار و ١١١ فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاشیدەگەێنێت: پێدانی زەوی ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتەڕوو: ڕۆژی ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندی دۆخی ھاووڵاتییانی کوردستان دا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.
ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە