تاران هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر ژێرخانی سووریا و داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی جۆلانی سووریا شەرمەزار دەکات
پەیامی کورد ... تاران هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر ژێرخانی سووریا و داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی جۆلانی سووریا شەرمەزار دەکات
ئیسماعیل بەقایی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سووریا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و داگیرکردنی بەشەکانی دیکەی جۆلانی سووریا بە تووندی ئیدانە کرد و ڕەخنەی لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی گرت کە پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن.
بەقایی بە ئاماژەدان بە پێشڕەوی سەربازی ئیسرائیل بۆ ناو سووریا، ئەم کارەی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد و داوای ووڵامدانەوەی خێرای ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشڕەوییە و لێپرسینەوە لە ئیسرائیل.
ئەم بابەتە 147 جار خوێندراوەتەوە