تاپۆكردنی زه‌وی كارت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتییان هه‌یه
پەیامی کورد ... تاپۆكردنی زه‌وی كارت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتییان هه‌یه
له هه‌رێمی كوردستان ده‌یان هه‌زار زه‌وی كارت تاپۆكراون، ڕاوێژكارێكی خانووبه‌ره‌ش ده‌ڵێ: ئه‌و زه‌ویانه‌ی تاپۆ ده‌كرێن نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر هاووڵاتییان هه‌یه، چوونکە لە زەوییەکانیان دڵنیا ده‌بن.
ڕه‌وه‌ند حاجی سه‌دره‌دین، ڕاوێژكاری خانووبه‌ره ڕایگه‌یاند : ئه‌و كارتانه‌ی دابه‌شكراون له هه‌ولێر زۆربه‌یان بێ كێشه‌ن، چوونكه 60%ی زه‌ویه كارته‌كان به‌ناوی خه‌ڵكی مه‌لاكن، به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه پێویسته له كارته‌وه بكرێنه تاپۆ و بگوازرێنه‌وه سه‌ر ناوی كڕیاران، دوای قۆناغی گواستنه‌وه‌یان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه دڵنیایی دەداتە خاوەنەکان، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه سوودی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه ده‌بێته فه‌رمی و خاوه‌ن زه‌ویه‌كه دڵنیا ده‌بێت كه كێشه‌ی تێدا نییه و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.
ڕه‌وه‌ند حاجی سه‌دره‌دین ده‌شڵێ: ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌وی كارت كراون به تاپۆ، هه‌ر زه‌وییه‌ك له كارته‌وه بكرێته تاپۆ له بازاڕ نرخی به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر زه‌وییه‌ك له كارته‌وه بكرێته تاپۆ نرخی له 10 هه‌زار دۆلار بۆ 15 هه‌زار دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه د.لوقمان عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره ووتی : ته‌نیا له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له 70 هه‌زار كارت كراونه‌ته سه‌نه‌د، له ڕۆژانی ڕابردووش پازده‌هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه له كارته‌وه كراون به سه‌نه‌د و خاوه‌نه‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانی شاره‌وانی بكه‌ن تا كارته‌كانیان بکەنه تاپۆ، قۆناغی دیكه‌ش له ڕێگایه، هه‌موو زه‌وییە كارتەکان ده‌كرێنه تاپۆ.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره ڕوونیکرده‌وه: لەمەودوا هه‌ر زه‌وییه‌ك دابه‌ش بكرێت تاپۆ ده‌كرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابەشکردنی زەوی بە شێوەی کارتی قەدەغە کردووە، ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه بڕیاره بدرێنه فه‌رمانبه‌ران یه‌كسه‌ر تاپۆ ده‌كرێن.
ئەم بابەتە 97561 جار خوێندراوەتەوە