تایبەتمەندی نوێی ئینستاگرام : ئێستا دەتوانیت تێبینی کاتی زیاد بکەیت بۆ ڕایل و پۆستەکان

پەیامی کورد   ...   تایبەتمەندی نوێی ئینستاگرام : ئێستا دەتوانیت تێبینی کاتی زیاد بکەیت بۆ ڕایل و پۆستەکان

ئینستگرام لەم دوایی یانەدا تایبەتمەندییەکی نوێی پێشکەش کردووە کە لەگەڵیدا دەتوانیت تێبینییەک ڕاستەوخۆ لەسەر پۆستەکانی بەشی Reels و Feed بەجێبهێڵیت. بە پێچەوانەی کۆمێنتەکان ئەم تێبینیانە کاتین و دوای سێ ڕۆژ دەسڕدرێنەوە هەرچەندە دەتوانیت زووتر لە سێ ڕۆژ بیانسڕیتەوە.

بۆ زیادکردنی تێبینی، تەنها کلیک لەسەر ئایکۆنی فڕۆکە بکە لە پۆست و ڕێڵەکاندا، و بژاردەی زیادکردنی تێبینی لە گۆشەی خوارەوەی چەپ هەڵبژێرە. دوای ئەوە دەتوانیت دیاری بکەیت کە کێ دەتوانێت تێبینییەکەت ببینێت؛ بۆ نموونە تەنها «Close Friends» "هاوڕێ نزیکەکان" یان "ئەو فۆڵۆوەرانەی کە فۆڵۆیان دەکەیت". لە کۆتاییدا نامەکەت بنووسە و تێبینییەکەت بنێرە.


ئەم بابەتە 16822 جار خوێندراوەتەوە