تایبەتمەندی نوێی واتس ئاپ : پینکردنی تا ٣ نامە لە چاتەکاندا

پەیامی کورد   ...   تایبەتمەندی نوێی واتس ئاپ : پینکردنی تا ٣ نامە لە چاتەکاندا

واتس ئاپ لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە توانای پینکردنی نامەکانی دابینکردووە و ئێستا دەتوانیت لەسەرووی چاتێکەوە نامەی زیاتر پین بکەیت. تا ئێستا هەموو بەکارهێنەران دەستیان بەم تایبەتمەندییە نەگەیشتووە، بەڵام بەم زووانە بەردەست دەبێت بۆ هەمووان.

ئێستا دەتوانیت لە سەرەوەی چاتێک دا تا سێ نامە پین بکەیت، لەگەڵ ئەوەش دا دەتوانیت خێراتر ئەو زانیاریانە بەدەست بهێنیت کە پێویستتە. بێگومان تەنها دەتوانیت ئەو نامانە پین بکەیت کە لە دوای دەستپێکردنی تایبەتمەندییەکە نێردراون.


ئەم بابەتە 10498 جار خوێندراوەتەوە