تایمزی بەریتانی هۆکاری دواکەوتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئیڕان ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد    ...   تایمزی بەریتانی هۆکاری دواکەوتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئیڕان ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن نووسیویەتی : ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوەی خۆی لە دژی ئێران دواخست بەهۆی ئاشکراکردنی زانیارییە سەربازییە هەستیارەکان لەلایەن ئەمریکاوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕوویدا.

لە درێژەی ئەم بابەتەدا هاتووە: ئەم ئاشکراکردنە دەریخست کە ئیسرائیل چ پلانێکی هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
ئەم بەڵگەنامە زۆر نهێنییە هەینی ڕابردوو لە کەناڵێکی تێلێگرامی لایەنگری ئێران بڵاوکرایەوە و پێدەچێت هەڵسەنگاندنێکی ئەمریکی بووبێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری ئیسرائیل بە پشت بەستن بە وێنەی مانگی دەستکرد و زانیاری دیکەی کۆکراوە.
ئەم بەڵگەنامەیە باس لە دوو مووشەکی بالیستیکی ئاسمانی ئیسرائیل دەکات بە ناوەکانی "ئاسۆی زێڕین" و "بەرد".
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە بنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد، کاردانەوەی وریایان هەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تایمز کەوتووە، ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی کە ئەو ئاشکراکردنە ڕەنگە یارمەتی ئێران بدات بۆ پێشبینی کردنی شێوازەکانی هێرشکردن. ئیسرائیل ناچار بووە پلانێکی بەدیل دابڕێژێت، پلانێک کە پێویستی بە پێداچوونەوەی ووردی ھاوشێوەکردنی جەنگ دەبێت پێش ئەوەی ھەر فەرمانێک دەربکرێت. هێرشەکە هەر ئەنجام دەدرێت، بەڵام زیاتر لەوەی کە دەبوو بخاێنێت.
لەم ئاشکراکردنەدا ئاماژە بە ئامانجە ئەگەرییەکانی ئێران نەکراوە، بەڵام ئەمریکا هۆشداری داوەتە ئیسرائیل کە هێرش نەکاتە سەر ژێرخانی ئەتۆمی یان پیشەسازی نەوتی ئێران. بەگوێرەی ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست، ناتانیاهوو دڵنیایی داوەتە ئەمریکا کە ووڵامدانەوەکە لەسەر ئامانجە سەربازییەکان چڕ دەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئاگادار لە دانووستانەکانی ئیسرائیل ووتی : ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانی ئەمریکا هێرشەکەی دواخست بەهۆی پێویستی گۆڕینی هەندێک ستراتیژی و پێکهاتە. "تۆڵەسەندنەوە دەبێت، بەڵام لەوە زیاتری خایاندووە کە پێویست بوو".
لە میانەی کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێر و نیودا لە ئیسرائیل، ناتانیاهوو بە بلینکن-ی ڕاگەیاندووە، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ سەر ماڵەکەی ڕۆژی شەممە لە قەیسەر، "پرسێکی گرینگە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و ئیسرائیل پێویستیان بە "یەکخستنی هێزەکانیان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز، بلینکن هەروەها فشاری خستووەتە سەر ناتانیاهوو بۆ ئەوەی چڕی ووڵامدانەوەی ئیسرائیل مام ناوەند بکات.
بلینکن دوای کۆبوونەوەکە ووتی: ئێمە لە تەنیشت ئیسرائیل وەستاوین و هەمیشە پاڵپشتی بەرگری ئیسرائیل دەکەین. ئاماژه ی بەوەشدا: هەروەها زۆر گرینگه ئیسرائیل به شێوەیەک کاردانەوەی هەیه که قەیرانەکه هێندەی زیاتر پەرەسەندنه کات و مەترسی پەرەسەندنی ململانێیەکه کەم بکاته وه .


ئەم بابەتە 5147 جار خوێندراوەتەوە