ترامپ : ئیسرائیل لە دۆخێکی سەختی گەورەدایە

پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئیسرائیل لە دۆخێکی سەختی گەورەدایە

دۆناڵد ترامپ لە ووتارەکەیدا جارێکی دیکە هەوڵیدا زۆرترین ڕەزامەندی لۆبی ئیسرائیلی لە ئەمریکا بەدەست بهێنێت، چەندین جار خۆی وەک گەورەترین لایەنگری ئیسرائیل ناساندووە.

ئەم جارە ترامپ لە کۆنفرانسێکدا بەناونیشانی "بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەگەرایی لە ئەمریکا" ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا گرینگترین هەڵبژاردنە لە مێژووی ئەمریکا و ئیسرائیل دا. پاشان بانگەشەی ئەوەی کرد کە جوولەکەکانی ئەمریکا لە خراپترین شەپۆلی دژە جوولەکەبووندان و ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆمار، وازی لێدەهێنم.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئیسرائیل و لایەنگرانی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوشتنی ژنان و منداڵان لە غەززە بە "دژە جوولەکەگەرایی" ناودەبەن.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا بانگەشەی کرد: هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر خراپترین هێرش بوو بۆ سەر جوولەکەکان لە دوای هۆلۆکۆستەوە. "ئەگەر من سەرۆک بوومایە، هەرگیز ئەمە ڕووی نەدەدا".

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم ووڵاتە لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: ئیسرائیل لە دۆخێکی سەختی خراپدایە و من لە هەموو سەرۆکێکی دیکە زیاتر کارم بۆ کردووە.

لە درێژەی بانگەشەکانیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هاووڵاتیانی جوولەکە لە ئەمریکا دەبوو بەرگەی خراپترین شەپۆلی دژە جوولەکەبوون بگرن لە چەندین نەوەدا؛ جوولەکەکانی ئەمریکا لەلایەن دژە جوولەکەکان و لایەنگرانی حەماسەوە هەراسان دەکرێن و هێرش دەکرێنە سەر و تیرۆر دەکرێن؛ "هاریس هیچی نەکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەبوون، زانکۆکانیش بوونەتە شوێنی مەترسیدار بۆ خوێندکارە جوولەکەکان".

پاشان کاندیدی پارتی کۆماری ڕایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوو بێت، ئەوا هەنگاو دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەوەی بە "دژ جوولەکەیی" ناوی دەبات و سەرکوت دەکات.

ناوبراو بانگەشەی کرد: شەپۆلی ڕق و کینەی حەماس، دژە جوولەکەگەرایی، خۆپەرستی و ڕق و کینە، کاتێک دەست بەسەر سەرۆکایەتی ئەمریکادا بگرم، دەوەستێندرێت و سەرکوت دەکرێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند که ئەگەر له هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو بێت، ڕێگری له هاتنی پەنابەرانی غه ززه بۆ ئه مریکا ده کات. هەروەها ترامپ لە لێدوانێکدا غەززەی بە "شوێنێکی تووشبوو بە تیرۆر" ناوبرد.


ئەم بابەتە 53482 جار خوێندراوەتەوە