ترامپ : ئەمریکا باجی %25 بەسەر سەرجەم کاڵاکانی کۆڵۆمبیادا دەسەپێنێت
پەیامی کورد ... ترامپ : ئەمریکا باجی %25 بەسەر سەرجەم کاڵاکانی کۆڵۆمبیادا دەسەپێنێت
سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە سزای بۆگۆتا دەدات بەهۆی ڕەتکردنەوەی وەرگرتنی کۆچبەرانی دیپۆرتکراوەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باجی 25% بەسەر هەموو کاڵاکانی کۆڵۆمبیادا دەسەپێنێت.
ترامپ هەروەها قەدەغەکردنی گەشتی کاربەدەستانی کۆڵۆمبیای بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە پشکنینی سنوورەکان بۆ هەموو هاووڵاتیانی کۆلۆمبیا جێبەجێ دەکرێت. ئەو سزاکانی بە "تەنها سەرەتایەک" ناوبرد.
ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە