ترامپ : ئەمریکا لە خراپترین دۆخی مێژوویی خۆی دایە

پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئەمریکا لە خراپترین دۆخی مێژوویی خۆی دایە

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکەمین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای هەڵبژاردنی نەیارە نوێیەکەی، هۆشداریدا دەربارەی "دۆخی ئابووری و ئەمنی گرینگ و ئەگەری دووبارەبوونەوەی خراپیی ئابووری گەورە".

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک "دۆناڵد ترامپ" کاندیدی پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا دوای ناساندنی "کامالا هاریس" وەک کاندیدی سەرەکی پارتی دیموکرات لەم هەڵبژاردنەدا ، سەبارەت بە دیبەیتەکە لەگەڵ ڕەقیبەکەی ووتی "لەگەڵ هاریس بەشداری سێ دیبەیت دەکەم." ئاماژەی بەوەش کردووە، حەز دەکەم بە جیا لە کەناڵەکانی فۆکس و ئێن بی سی و ئەی بی سی دیبەیت لەسەر هاریس بکەم.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیایی یەکانی ئەمریکا، ترامپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەبارەت بە مەرجەکانی بۆ دیبەیت لەگەڵ هاریس ناتەبایی هەبووە و هاریس گرینگی بە هیچ کام لە بیرۆکەکانی ئەم دواییەی ترامپ نەداوە و پابەند نەبووە پێیانەوە. پێشتر ترامپ لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لە کەناڵی ABC ڕەزامەندی دەربڕیبوو لەسەر دیبەیتی لەگەڵ سەرۆکی ئێستای جۆ بایدن، بەڵام سەرەڕای کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێکە، ترامپ پاشگەز بووەوە لەو بەڵێنە و داوای لە هاریس کرد لە دیبەیتی فۆکس نیوزدا بەشداری بکات.

هەروەها "ئەی بی سی" ناکۆکی نێوان ترامپ و هاریس سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی دیبەیتەکان پشتگوێ خست و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "بەپێی بەرنامەکانی پێشوەختە دیاریکراو مامەڵە دەکات و ئەو بەرنامە ئاماژەپێکراوە بە میوانداریکردنی هەریەک لە کاندیدەکان جێبەجێ دەکرێت".

هۆشدارییەکەی ترامپ سەبارەت بە سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی سێیەم

بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس، لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە فلۆریدا، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەو تۆنەی "دووبارەبووەوە و نائومێدکەر" کە لای لایەنگرانی بەناوبانگە، باسی لە ڕوودانی "جەنگی جیهانی سێیەم" کردووە، کە قەیرانێکی هاوشێوەیە بۆ "خەمۆکی گەورەی ساڵی ١٩٢٩" و "لێشاوی کۆچبەران بۆ ئەمریکا لە ڕێگەی سنووری ئەم ووڵاتە و مەکسیکەوە" هۆشداری دا و وتی: "پێموایە کە وڵاتەکەمان لە ئێستادا لە مەترسیدارترین دۆخدایە کە تا ئێستا تێیدا بووە، لە... ڕوانگەی ئابووری و ئاسایش و سەقامگیری".

خەمۆکی گەورە، خەمۆکی ئابووری بەربڵاوی جیهانە، دە ساڵ پێش دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم. سەرەتای قەیرانە گەورەکە لە جیهاندا هەڵاوسان بوو، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ساڵی ١٩٢٩ەوە و کۆتاییەکەی لە کۆتاییەکانی ١٩٣٠ یان سەرەتای چلەکاندا بوو. دەکرێ خەمۆکی گەورە بە قووڵترین و درێژترین و بەرفراوانترین قەیرانی ئابووری سەدەی بیستەم هەژمار بکرێت. ئەم سەردەمە لە ئەمریکا بە دابەزینی بەهای پشکەکان لە ٤ی ئەیلولی ١٩٢٩ دەستی پێکرد و لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٩ کە ناوی سێشەممەی ڕەش بوو، بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا دابەزی. لە ساڵی ١٩٣٣ لە ئەمریکا ڕێژەی بێکاری بۆ نزیکەی ٢٥% زیادی کرد.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: سەرۆک بایدن خراپترین سەرۆکە لە مێژووی ووڵاتەکەماندا.


ئەم بابەتە 12274 جار خوێندراوەتەوە