ترامپ : ئەو ژنە زیندانییانەی ڕەگەزی خۆیانیان گۆڕیوە دەیاننێرێت بۆ زیندانی پیاوان                                                                     

پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئەو ژنە زیندانییانەی ڕەگەزی خۆیانیان گۆڕیوە دەیاننێرێت بۆ زیندانی پیاوان                                                                                             

دەزگای زیندانە فیدراڵیەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند؛ بڕیارێکیان لە دۆناڵد ترامپ ی سەرۆک ئەمریکاوە پێگەیشتووە بۆ گواستنەوەی ئەو ژنانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە بۆ زیندانی پیاوان بۆ تەواوکردنی سزاکانیان.                                        ئەو بەڵگەنامەیە بەشێک بووە لە زنجیرە بڕیارێکی ترامپ کە لە یەکەم ڕۆژی دەست بەکاربوونی دا ئیمزای کردووە و تیایدا داوا دەکات دەوڵەت تەنها دان بە دو ڕەگەزدا بنێت "نێر و مێ"، ئەمەش لەلایەن چالاکوانانی ئەو بوارەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

دۆناڵد ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو: لەگەڵ دەست بەکاربوونی دا ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌ربازانی سوپا و خوێندکارانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ڕه‌گه‌زی خۆیانیان گۆڕیوه‌، جەختیشی کردبوەوە؛ پیاوان له‌ وه‌رزشی ژنان دووربخاته‌وه‌.


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە