ترامپ : ئەگەر من بومایە هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر و شەڕی ئۆکراین ڕووی نەدەدا
پەیامی کورد ... ترامپ : ئەگەر من بومایە هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر و شەڕی ئۆکراین ڕووی نەدەدا
دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" ڕەنگە ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم. ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرش نەکرایە سەر ئیسرائیل و هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا و شەڕەکەش لە ئۆکراین دەستی پێ نەدەکرد.
"دۆناڵد ترامپ" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئیلۆن ماسک" ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئەتۆمی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر هەسارەکە و ووتی : گەورەترین مەترسی گەرمبوونی جیهان نییە، بەڵکوو هۆشداری ئەتۆمییە.
ترامپ جەختی لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندی نێوان زلهێزە ئەتۆمییەکان کردەوە، لەوانە ڕووسیا، چین و کۆریای باکوور، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا ناتوانێت ڕێگە بە ڕووسیا و چین بدات هاوتەریب بن لەسەر هەوڵە ئەتۆمییەکان".
لە پلاتفۆرمی تویتەردا، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا جارێک پێی وتووە کە ڕقی لەوەیە ترامپ وەک دوژمن بیربکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پووتین ووتی ئەگەر تۆ هاوڕێی من بیت، ئەوە ڕقم لەوەیە بە دوژمنی خۆم ناوت بنێم.
ترامپ هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی هێڵی بۆری نۆرد ستریم ٢ی ڕووسیا دووپاتکردەوە و ئیدیعای خۆی دووپاتکردەوە کە ڕووسیا ئەگەر سەرۆک بووایە ئۆکرانیا داگیر نەدەکرد. لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: پووتین باش دەناسێت و لەگەڵیدا بووە و پووتین ڕێزی لێدەگرێت.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش بەردەوام بوو، پووتین دانووستانکارێکی باشە.
ترامپ زیادی کرد: دەمتوانی شەڕی ئۆکرانیا بوەستێنم و هەر سەرۆکێکی عەقڵانیش دەیتوانی ئەو کارە بکات. "ئەگەر من سەرۆک بوومایە، هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر (ئۆپراسیۆنی فەلەستینی گەردەلولی ئەقسا بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان) ڕووی نەدەدا و شەڕ لە ئۆکرانیا دەستی پێنەدەکرد.
هەروەها دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردن و ڕادەستکردنی بە هاریس بە "کودەتایەک بۆ سەرۆکی ئەمریکا" ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا: "هەرچییەک بتەوێت بیڵێیت، ئەوە کودەتا بوو". ئەوە کودەتایەکی سەرۆکی ئەمریکا بوو”.
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا واتی: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم. ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرش نەکرایە سەر ئیسرائیل. "هەموو کەس چاوەڕێی ئەوەن ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام ئێرانییەکان هێرش ناکەن".
ئەم بابەتە 11603 جار خوێندراوەتەوە