ترامپ : ئەگەر من سەرۆک بوومایە ، بە دڵنیایی یەوە ئێرانم دەخستە نێو ڕێککەوتنی ئیبراهیمی

پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئەگەر من سەرۆک بوومایە ، بە دڵنیایی یەوە ئێرانم دەخستە نێو ڕێککەوتنی ئیبراهیمی

ترامپ ڕایگەیاند : ئەگەر من سەرۆک بوومایە، ئێستا ئێران لە ڕێککەوتنی ئیبراهیمی دا دەبوو. ئێران و ئیسرائیل وەک دوو منداڵ بوون کە بەردەوام لە حەوشەی قوتابخانەدا شەڕ دەکەن.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بانگەشە کرد کە ئەگەر من سەرۆکی ئەم ووڵاتە بمایە، بێ گومان ئێرانم دەخەستە نێو ڕێککەوتنی ئەبراهیمی (رێککەوتنی ووڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل)ەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزییەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، ترامپ بە ئاماژەدان بە چاک شوومەر، سەرۆکی جوولەکەکانی کەمینەی ئەنجوومەنی پیران ڕایگەیاندووە، کە ئەو، "ئیسرائیل بەجێ بهێڵن" و "بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە بێنیامین ناتانیاهوو یەکەم وەزیری ئیسرائیل پشتگیری ناکرێ”.

ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل هەڵەیەکی کردووە بە "دواکەوتن"ی دیموکراتەکان و مانەوەی زۆر دڵسۆزی بۆیان.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ ناتانیاهوو ووتی : پێموایە پێویستە بە خێرایی کۆتایی بەم شتە (دواکەوتنی دیموکراتەکان) بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ جیهانی ئاشتی”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین ڕێککەوتنی بەناو "ئیبراهیم"یان بە نێوەندگیری دۆناڵد ترامپ واژۆ کردووە، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل. ئەو ڕێککەوتنەی سەرەوە کە ئیمزا کرا لە لایەن ئیماراتەوە بووە هۆی دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی فەرمی لە نێوان ئەبووزەبی و تەلئەڤیڤ و بنەمای پەیوەندییە بازرگانی، ئەمنی و کولتوورییە بەرفراوانەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دامەزراند.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا ڕێککەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمی تاوانکاری ئیسرائیل و بەحرەین واژۆ کرا. سودان کە لە ژێر گوشاری ئەمریکا بوو، لە ٦ی ژانویەی ٢٠٢١دا ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیەی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا کرد و بە بەهای یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە واشینتۆن قەرزی وەرگرت و لە لیستی ووڵاتانی تیرۆریستی دوورخرایەوە.

هەروەها مەغریب لە 10ی کانونی یەکەمی 2020 بە فەرمی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل ڕاگەیاند و دوای ئەوە ئەمریکا دانی بە سەروەری مەغریب دا نا بەسەر سەحرای ڕۆژئاوادا.


ئەم بابەتە 37562 جار خوێندراوەتەوە