ترامپ : بایدن لەژێر کاریگەری مادەی هۆشبەردایە؛ دەبێت پێش مشتومڕ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدات
پەیامی کورد ... ترامپ : بایدن لەژێر کاریگەری مادەی هۆشبەردایە؛ دەبێت پێش مشتومڕ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە میانەی ووتارەکەی ساڵانەیدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە بایدن "بە تووندی لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا بووە" و بە "خراپترین ووتار کە تا ئێستا بینیومە" ناوی بردووە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە فەزیحەی ساڵی ڕابردوو کرد کە تیایدا دەزگای نهێنی پاکەتێکی کۆکائینی لە کۆشکی سپی دۆزیەوە و ئاماژەی بەوەدا کە "ڕەنگە بە جۆرێک یارمەتی بایدن درابێت بۆ ئەوەی لە ووتارەکەی ساڵانەدا تێپەڕێت".
دۆناڵد ترامپ دەڵێت : "سەیری دۆخی ووتارەکەم کرد، لە سەرەتاوە زۆر وزە و باش بوو، بەڵام لە کۆتاییدا بە خێرایی کاڵ بووەوە، شتێک لەوێ دەگوزەرێت".
ئەم بابەتە 88264 جار خوێندراوەتەوە