ترامپ بووە یەکەم سەرۆک لە دوای گرۆڤەر کلیڤلاند ەوە کە خولی دووەمی بەدەست هێناوە

پەیامی کورد   ...   ترامپ بووە یەکەم سەرۆک لە دوای گرۆڤەر کلیڤلاند ەوە کە خولی دووەمی بەدەست هێناوە

دوای گرۆڤەر کلیڤلاند؛ ترامپ بە ناوی خۆیەوە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات!
بەگوێرەی ڕاپۆرتی "نیووزویک"، لەگەڵ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024، یەکەم سەرۆکی ئەمریکا دەبێت لە دوای گرۆڤەر کلیڤلاند لە ساڵی 1892 دوو خولی نایەک لە دوای یەک لەم پۆستەدا بەشداری بکات، هەروەها ژمارەیەکی پێوانەیی لەم بارەوە بەدەستهێناوە .

فۆکس نیووز بڵاویکردەوە: "دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی و دووەم خولی سەرۆکایەتی خۆی دەست پێدەکات دوای سەرکەوتنێکی سەرسووڕهێنەر بەسەر کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمریکا".

لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، فۆکس نیووز ڕایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەرکەوتووە کە دۆناڵد ترەمپ ٢٧٧ دەنگی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێناوە و بووەتە ٤٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا.

بۆیە ترامپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە دوای گرۆڤەر کلیڤلاند لە ساڵی ١٨٩٢ کە دوو خولی نایەک لە دوای یەک بێت و دووەم کەسە لە مێژووی ئەمریکادا کە ژمارەی پێوانەیی لەو شێوەیە بەدەست بهێنێت.

بەپێی ئەنجامە سەرەتایی یەکان، ترامپ لە ویلایەتی ئیندیانا، کێنتاکیی، ڤێرجینیای ڕۆژئاوا، ئۆکلاهۆما، فلۆریدا، ئەلاباما، میسی سیپی، تێنسی، کارۆلینای باکوور و باشوور، ئارکانساس، نێبراسکا، داکۆتای باکوور و باشوور، وایۆمینگ، لویزیانا، ئۆهایۆ، تەکساس، میزۆری، مۆنتانای ئەمریکا، یووتا، کانزاس، ئایۆوا، ئایداهۆ و جۆرجیا.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە