ترامپ : بۆمبەکان لە هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکەونە خوارەوە/ "جۆی خەوتوو"یش لە پشوودایە

پەیامی کورد   ...   ترامپ : بۆمبەکان لە هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکەونە خوارەوە/ "جۆی خەوتوو"یش لە پشوودایە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم ووڵاتە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی بە ناوی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: بۆمب لە هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێتە خوارەوە، کەواتە کێ بەناوی ئێمەوە دانووستان دەکات ?

لە درێژەی پەیامەکەیدا ترامپ زیادی کرد: ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە جۆی خەوتووش پشووەکەی لە کالیفۆرنیا بەسەر دەبات و "کامالا هاریس کۆنیست" سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانییە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە: "با نەهێڵین جیهان شاهیدی جەنگی جیهانی سێیەم بێت، چوونکە هەموو شتێک بەم ئاراستەیەدا دەڕوات".


ئەم بابەتە 94146 جار خوێندراوەتەوە