ترامپ بۆ ناتانیاهوو : بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن
پەیامی کورد ... ترامپ بۆ ناتانیاهوو : بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن
ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی "هۆگ هیوویت" هۆشداری دا لەوەی ئیسرائیل بەهۆی شەڕی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، لە شەڕی ڕای گشتیدا بە شێوەیەکی خراپ دۆڕاوە.
لە ووڵامی پرسیاری پێشکەشکاری ڕادیۆکەدا سەبارەت بەوەی کە ئایا هێشتا لەسەدا سەد پشتگیری ئیسرائیل دەکات یان نا، ترامپ ووتی: "من ئەو شێوازەی کە ئەوان دەیکەن بەدڵم نییە، چوونکە دەبێت سەرکەوتن هەبێت". ئەم شەڕە ماوەیەکی زۆری خایاندووە. هەروەها ڕقم لە کردارێکی ترە و ئەویش ئەوەیە کە ئیسرائیلییەکان هەموو شەوێک ڤیدیۆ دەگێڕن.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : هەموو شەوێک، ڤیدیۆی ڕووخانی باڵەخانەیەک بڵاودەکەنەوە. نابێت وێنەی لەو جۆرە پۆست بکەن بەڵام دەیکەن. هەر ئەمەش وایکردووە شەڕی پەیوەندییە گشتییەکان دۆڕان. ئیسرائیل بە تەواوی شەڕی PR دەدۆڕێت.
ئەم بابەتە 90248 جار خوێندراوەتەوە