ترامپ بەرامبەر هێرشەکەی نیووئۆرلێئان هاتە دەنگ

پەیامی کورد   ...   ترامپ بەرامبەر هێرشەکەی نیووئۆرلێئان هاتە دەنگ

یەکەم کاردانەوەی ترامپ بەرامبەر بە هێرشە تیرۆریستییەکەی نیووئۆرلێئان : تاوان لەو ووڵاتە گەیشتووەتە ئاستێک كە پێشتر وێنەی نەبووە

لە کاردانەوە بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی نیووئۆرلێئان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووث سۆشیال" ڕایگەیاند، پێشبینییەکانی سەبارەت بە تاوانبارانی بیانی مەترسیدارتر لە تاوانبارانی ناوخۆ، ئێستا هاتووەتە دی . 

جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆخی تاوانکاری لە ووڵاتدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە. 

هەروەها ترامپ هاوسۆزی قووڵی خۆی بۆ قوربانییەکان و خێزانەکانیان دەربڕی، بەتایبەتی "ئەفسەرە ئازاکانی پۆلیسی نیووئۆرلێئان"، پابەندبوونی ئیدارەکەی دووپاتکردەوە بۆ "پشتیوانیکردنی ئەم شارە لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە لەم هێرشە ترسناکە دەکات".
 


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە