ترامپ : "بەم زووانە ڕووداوێك ڕوودەدات کە دەربارەی ئەو زۆر باس دەکرێت".
پەیامی کورد ... ترامپ : "بەم زووانە ڕووداوێك ڕوودەدات کە دەربارەی ئەو زۆر باس دەکرێت".
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەم دواییەیدا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، جیهان لە ساتێکی هەستیار لە مێژوودایە و مەسەلەی ئێران بەم زووانە دەگاتە خاڵێکی چارەنووسساز.
ناوبراو لە ووتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە : ئێستا کاتێکی سەرنجڕاکێشە لە مێژووی جیهان دا، ئێمە کێشەیەکمان لەگەڵ ئێران (کۆماری ئیسلامی) هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی بەم زووانە شتێک ڕووبدات کە زۆر باسی لێ دەکرێت.
ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، دوو ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە؛ یەکێکیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و ئەوی دیکەیان لە ڕێگەی "شێوازێکی دیکە"ەوە، بەڵام ئەم شێوازەی دیکە بە دڵنیایی یەوە کێشەکە چارەسەر دەکات.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە واشینتۆن فشارەکانی بۆ سەر تاران زیاد کردووە و بژاردە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی لەسەر مێز بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هێشتووەتەوە.
ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە