ترامپ بەم پۆستە گەڕایەوە "تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس"!
پەیامی کورد ... ترامپ بەم پۆستە گەڕایەوە "تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس"!
"دۆناڵد ترامپ" دوای چەند ساڵێک بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ( تویتەری پێشتر ) گەڕایەوە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە.
"دۆناڵد ترامپ"، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کاندیدی پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەم ووڵاتە ، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گەڕانەوەی خۆی بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاند.
دوابەدوای ئەو بانگەشەیەی ترامپ کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا ساختەکاری هەبووە، کە بووە هۆی ئەوەی لایەنگرانی هێرش بکەنە سەر کۆنگرێسی ئەم ووڵاتە، ترامپ کار لەسەر ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە قەدەغە کرا کە ئەوکات ناوی تویتەر بوو.
ئەم بابەتە 11713 جار خوێندراوەتەوە