ترامپ بەڵێنی دا ئەنجامی پشکنینی پزیشکی بڵاوبکاتەوە

پەیامی کورد   ...   ترامپ بەڵێنی دا ئەنجامی پشکنینی پزیشکی بڵاوبکاتەوە


کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی بڵاودەکاتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، دۆناڵد ترامپ کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڵێنی داوە کە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی و پشکنینی توانای دەروونی خۆی پێشکەش بە خەڵک بکات، ترامپ بەڵێنیدا ئەنجامی پشکنینی پزیشکی خۆی بڵاوبکاتەوە.
کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی بڵاودەکاتەوە.
سەرۆکی پێشووی کۆشکی سپی وتی: بێگومان بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە ئەم کارە دەکەم.
ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە جارێکی دیکە پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و هەروەها دوو پشکنینی توانا دەروونییەکانی پێش چاوپێکەوتنەکە ئەنجامدراوە.
بە ووتەی ناوبراو هیچ کێشەیەکی تەندرووستی نەدۆزیوەتەوە.
ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر باری تەندرووستی خراپتر بێت، دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی ووڵاتەکەی دەکێشێتەوە. کاندیدی پێشەنگی پارتی کۆماری ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بڕوانامەی پزیشکی تەندرووستی جەستەیی بایدن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، پێشوازی لە یادی 81 ساڵەی لەدایکبوونی بایدن کرد. لەم نامە پزیشکییەدا، تەندرووستی جەستەیی و دەروونی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەلایەن پزیشکەکەیەوە بە "نایاب" وەسف کراوە.
ئەدای خراپی بایدن لە دیبەیتی لەگەڵ ڕکابەرە کۆمارییەکانی لەلایەن دیموکراتەکانەوە بە هۆکاری جەستەیی ڕەخنەی لێگیرا و دواجار بووە هۆی کشانەوەی لە هەڵبژاردن.


ئەم بابەتە 10377 جار خوێندراوەتەوە