ترامپ : بە سەعوودییەکانم ووت، یەک ترلیۆن دۆلارم بدەنێ تا بێمە ووڵاتەکەتان

پەیامی کورد   ...   ترامپ : بە سەعوودییەکانم ووت، یەک ترلیۆن دۆلارم بدەنێ تا بێمە ووڵاتەکەتان

سەرۆکی ئەمریکا لە ووتارێکدا بڕیاری گەشتەکەی بۆ سەعوودیە ئاشکرا کرد و ووتی : یەک مانگ و نیوی دیکە سەفەری سەعوودیە دەکەم.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەێنێت، دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازی وەبەرهێنانی یەک ترلیۆن دۆلاری سەعوودیە داوە، بڕیاریداوە گەشت بۆ سەعوودیە بکات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە دوایین جار کە سەردانی سەعوودیەی کردووە، ڕێککەوتوون لەسەر کڕینی 450 ملیار دۆلار لە بەرهەمە ئەمریکییەکان.

ووتی ئەمجارەیان "ئەوان دەوڵەمەندترن و ئێمەش تەمەنمان گەورەترە"، هەر بۆیەش پێی ووتن گەشت دەکات بۆ ڕیاز ئەگەر ڕازی بن یەک ترلیۆن دۆلار لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکڕن.

ترامپ باسی لەوەشکرد، سەعوودییەکان ڕازی بوون بەو پێشنیازە، کە بڕیارە لە ماوەی 4 ساڵدا جێبەجێ بکرێت، هەر بۆیەش گەشت بۆ سەعوودیە دەکات. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد "پەیوەندییەکی گەورەی" لەگەڵ سەعوودییەکان هەیە، بەڵام بڕیارە پارەیەکی زۆر خەرج بکەن بۆ کڕینی کەرەستەی سەربازی و بەرهەمی دیکە لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە