ترامپ بە ناتانیاهوو : پلانی ئاگربەستی بایدن قبووڵ مەکەن
پەیامی کورد ... ترامپ بە ناتانیاهوو : پلانی ئاگربەستی بایدن قبووڵ مەکەن
سەرچاوە میدیاییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترامپ، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێی وتووە کە لەسەر ئاگربەست لە غەززە ڕێکنەکەون، چوونکە ئەم ڕێککەوتنە سوودی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی کامالا هاریس هەیە.
سەرچاوەی ئەم هەواڵه ماڵپەڕی (PBS) بوو، بەڵام دوو ڕۆژ پێش ئەوەی ئاکسیۆس که ماڵپەڕێکی ناسراوتره ، بڵاوی کردبووه وه که ترامپ و ناتانیاهوو پەیوەندییەکی ته له فۆنییان هه بووه ، بەڵام هیچی له سەر ووردەکارییەکانی ئەم ووتووێژه بڵاو نەکردووەتەوه .
نووسینگەی ناتانیاهوو و ترامپ بەیاننامەی جیاوازیان بڵاوکردەوە و هەواڵی ئاکسیۆسیان ڕەتکردەوە. ئەم ئینکارییە لە کاتێکدایە کە نەتانیاهۆ مانگی ڕابردوو لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لە ماڵە تایبەتیەکەی خۆی لە فلۆریدا چاوی بە ترامپ کەوت. دوای ئەم دیدارە ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە هانی ناتانیاهۆی داوە بۆ سەرکەوتن لە شەڕەکەدا.
بە هۆی نیگەرانی کاریگەری نەرێنی درێژەی شەڕ و تاوانە بێ سنوورەکانی ئیسرائیل، حکوومەتی بایدنی ئەمریکا لە هەوڵی وەستاندنی شەڕی غەززە لانیکەم بۆ ماوەیەکی کاتییە. هەر لەو پەیوەندییەدا، لە ٢٤ی ئایاردا لە دەوحە، پلانی ئاشتی لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەش کرا، کە بە پلانی بایدن ناوی لێنرا و لە کاتێکدا حەماس لە خولی پێشووی دانوستانەکانی مانگی ڕابردوودا بەو پلانە ڕازی بووبوو، ئیسرائیلییەکان لە کۆتا خولەکدا ڕازی بوون لە ژێر مێزەکەدا.
لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە دوای تیرۆرکردنی شەهید هەنیە و فەواد شێکار، ئەمریکییەکان جارێکی دیکە دەستوەردانیان کرد بۆ پێشگرتن لە ووڵامدانەوەی بەرخۆدانی ئیسرائیل . لەم ڕووەوە هەوڵ دەدەن لە چوارچێوەی پلانی ٢٤ی ئایاردا دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە ئەنتوان بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەفەرەکەیدا بۆ ناوچەکە گفتوگۆی چڕ و پڕی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل لەنێویاندا ناتانیاهوو کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبی ئەلنیو، ئەم دوو کەسە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دانوستانیان بۆ ئاگربەست لە غەززە کردووە، بەڵام ئەو دانوستانانە سەرکەوتوو نەبوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بلینکن و نەتانیاهۆ باسیان لە ژمارەی هێزەکانی ئیسرائیل و شوێنەکانیان لە میحوەری فیلادلفیا کردووە و لایەنی ئەمریکی نەیتوانیوە لایەنی ئیسرائیلی ڕازی بکات کە هێزەکانی لەم ناوچەیە بکشێنێتەوە.
زایۆنیستەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێڕەوی پەڕینەوەی ڕەفەح لە میحوەری فیلادلفیا شوێنی سەرەکی گواستنەوەی چەکەکانە بۆ ناو غەززە و دەبێ ئەم ناوچەیە کۆنترۆڵ بکەن، لە کاتێکدا ئەمە دژی ڕێککەوتنی کامپ داڤیدە لە نێوان میسر و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٩.
لە لایەکی دیکەوە، چەقبەستوویی سەبارەت بە میحوەرەکەی نەتسەریم بەردەوامە، کە بە ناوەڕاستی غەززەدا تێدەپەڕێت و بەسەر دوو بەشدا دابەشی دەکات، باکوور و باشوور. میدیا ئیسرائیلییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناتانیاهوو ڕازی بووە لە نەتساریم بکشێتەوە، بەڵام مەرجی ئەوەی داناوە کە ئەندامانی حەماس نابێت بچنە باکووری غەززە. ئەم مەرجە لە ڕاستیدا جۆرێکە لە بەربەست لە چوونەدەرەوەی نەتسریم، چوونکە بەم مەرجە زایۆنیستەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان کۆنترۆڵی ئیداری نەتسریمیان هەیە لە پێناو ڕێگریکردن لە هاتووچۆی ئازادی خەڵکی غەززە.
ئەم بابەتە 99780 جار خوێندراوەتەوە