ترامپ بە ڕێككەوتن لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین بە هیوایە
پەیامی کورد ... ترامپ بە ڕێككەوتن لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین بە هیوایە
ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا متمانەی بە توانای خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا و کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین هەیە. تەنانەت ڕەنگە لەم هەفتەیەدا ئەم ڕێککەوتنە یەکلایی بکرێتەوە.
کارۆلین لیویت، لە پەراوێزی کۆنفرانسی هەوڵی سیاسی محافزكاران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەرۆک و تیمەکەی بە جیددی سەرنجیان لەسەر بەردەوامبوونی دانووستانەکانە لەگەڵ هەردوو لایەنی پەیوەندیدار، دڵنیایە لەوەی ئەم هەفتەیە دەتوانین بگەینە ئەنجامێک.
لیویت هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، مت والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە درێژایی کۆتایی هەفتە بەردەوام کار لەسەر گرێبەستەکە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سکات بێسنت وەزیری خەزێنەداری ئەمریکاش لە دانووستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی پێشنیارکراوی ئەمریکا و ئۆکراین بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە کانزاییە خاوەکانی ووڵاتەکە بەشدارە.
ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە