ترامپ : تورکیا دەتوانێت ڕەوتی ڕووداوەکانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات

پەیامی کورد   ...   ترامپ : تورکیا دەتوانێت ڕەوتی ڕووداوەکانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات

کلیلی ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات بەدەست تورکیا / ئەردۆغان کەسێکە کە زۆر باش لەگەڵیدا ڕێک دەبم
 سەبارەت به پێشهاته کانی سووریا، ترامپ، سەرۆکی هه ڵبژێردراوی سووریا ڕایگەیاند، کلیلی ڕووداوەکانی سووریا له ده ست تورکیا ده بێت و زیادی کرد: ئەردۆغان که سێکه که زۆر به باشی له گەڵیدا ڕێک دەکەوێت.
لێدوانەکانی بەم شێوەیەن:

 تورکیا بە زاڵکردنی سووریا بە گرووپە چەکدارەکان کردەوەیەکی دوژمنکارانە و داگیرکەرانەی ئەنجامداوە.

 دەتوانم بڵێم ئەسەد قەساب بووە و بینیتان چی بەسەر منداڵاندا کردووە.

تورکیا بە شێوەیەکی نادۆستانە سووریای داگیرکرد بەبێ ئەوەی گیانی زۆر لەدەست بدات.

کەس نازانێت ئەنجامی کۆتایی سووریا و کام لایەن سەردەکەوێت، بەڵام پێموایە تورکیا دەبێت.

 من نامەوێت سەربازەکانمان لە سووریا بکوژرێن، بەڵام پێم وانییە ئێستا ئەوە ڕووبدات.

بەدرێژایی سنووری سووریا 5 هەزار سەربازمان هەبوو و ئێستا 900 سەربازمان هەیە.

 تورکیا دەتوانێت ڕەوتی ڕووداوەکانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات.

 لە زۆر بابەتدا نادڵنیایی هەیە.

کلیلی ڕووداوەکانی سووریا لە دەستی تورکیادا دەبێت.

ئەردۆغان کەسێکە کە زۆر باش لەگەڵیدا دەگونجێم و سوپایەکی زۆر بەهێزی دروست کردووە.

هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە کە داوا لە پووتین بکەم دەست بەرداری ئەسەد بێت.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە