ترامپ : جیهان لە لێواری جەنگی جیهانی سێیەم دایە و کۆشکی سپی سەری لێ شێواوە
پەیامی کورد ... ترامپ : جیهان لە لێواری جەنگی جیهانی سێیەم دایە و کۆشکی سپی سەری لێ شێواوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کاندیدی پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، لە لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە: لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە دەتەقێتەوە و لە لێواری جەنگی جیهانی سێیەمین.
بەگوێرەی کەناڵی هەواڵی ئەمریکی MSNBC، ترامپ کە لە شاری ساڤانا لە کەنار دەریاکانی ویلایەتی جۆرجیا قسەی لەگەڵ لایەنگرانی دەکرد، کۆشکی سپی بە ناکارامەیی تۆمەتبار کرد و وتی: لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتەقێتەوە و ئێمە لە لێواری... جەنگی جیهانی سێیەم کۆشکی سپی سەری لێ شێواوە و نازانێت چی بکات.
پێشتر ترامپ بە ئاماژەدان بەوەی کە جیهان بووەتە شوێنێکی زۆر مەترسیدار، ئەو پرسیارەی ورووژاندبوو کە کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، تەنانەت ناتوانێت ووڵامی… سادەترین پرسیارەکان چۆن دەتوانێت ڕێگری لە جەنگی جیهانی سێیەم بکات وەک سەرۆکی ئەمریکا؟
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ئەمریکییەکان ڕۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا. براوەی ئەم هەڵبژاردنە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەست بە خولی چوار ساڵەی سەرۆکایەتی دەکات.
ئەم بابەتە 48919 جار خوێندراوەتەوە