ترامپ خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکوور دەربڕی

پەیامی کورد    ...   ترامپ خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکوور دەربڕی

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، دۆناڵد ترامپ شەوی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ شیگێرو ئیشیبا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ووتی : ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ کۆریای باکوور دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ هەمووان سوودی دەبێت کە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور درووست بکەن.

ترامپ هەروەها ڕایگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا ڕەزامەندی خۆی بۆ فرۆشتنی ئامێری سەربازی بە ژاپۆن بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار ڕاگەیاندووە.

ووتیشی: ئێمە پابەندین بە ئاسایشی ژاپۆن و وەک ووڵاتێکی دۆستانە و هاوپەیمان بەرگری لێ دەکەین.

ترامپ زیادی کرد: ژاپۆن پابەندە بە دوو هێندەکردنی خەرجییە بەرگرییەکانی تا ساڵی ٢٠٢٧، ئەمەش زیادبوونە لە چاو خولی یەکەمی سەرۆکایەتی من.

ووتیشی: ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ژاپۆن، ئێمەش هێزی تەواوی خۆپاراستنی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە ژاپۆن کەڵک وەردەگرین.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها زیادی کرد: کورتهێنانی بازرگانی لەگەڵ ژاپۆن نەهێڵین و ئەمەش تەنها لە ڕێگەی نەوت و گازەوە دەتوانین بکەین.

ترامپ ووتی : ئێمە دەبینین ئامادەیی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریکا زیاد دەبێت.

هەروەها ئامادەیی خۆی دەربڕی: "ئێمە ئامادەین هاوکاری بکەین بۆ زیادکردنی وەبەرهێنانی ژاپۆن لە ئەمریکا بۆ ئاستێکی بێ وێنە کە بەهای یەک تریلیۆن دۆلارە".

سەرۆکی ئەمریکا باسی لە پرسی گەندەڵی ووڵاتەکەی کرد و ئاماژەی بەوەش کرد: هەوڵ دەدەین گەندەڵی لە ووڵاتەکەماندا سنووردار بکەین، چوونکە بە ترلیۆن دۆلار بەشێوەیەکی نایاسایی بەفیڕۆچووە.

ترامپ ڕایگەیاند : لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیم دا، سوپای ئەمریکام بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر ئاوەدان کردەوە و بەهێزترین سەربازیمان دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لەو ووڵاتانەش کرد کە واشینتۆن باجی قورسی بەسەردا سەپاندووە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر ووڵاتێک باجمان بەسەردا بسەپێنێت، ئێمە تۆڵەی خۆمان دەدەینەوە و ئەمەش دادپەروەرانەیە.

ترامپ ووتی : ژاپۆن بەم نزیکانە دەست دەکات بە هاوردەکردنی باری نوێی گازی سرووشتی شلکراوی ئەمریکا.

لەمبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هەروەها ڕایگەیاند: گفتوگۆی ڕاشکاوانەمان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەی هێندووستان و زەریای هێمن بووەتەوە.

ووتیشی: لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەی هێندووستان و زەریای هێمن.

ئیشیبا بانگەشە کردووە: "ئێمە خۆمان بڕیاری زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگریمان داوە، ئەمریکاش داوای لێنەکردین".

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ووتی : ئیدارەی پێشووی ئەمریکا ڕەتیکردەوە گازی سرووشتی شل بۆ ئێمە هەناردە بکات، بەڵام سەرۆک ترامپ ڕێگەی پێداوە.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە