ترامپ داوای لێبوردەکردن لە زێلێنسکی دەکات لەبەردەم کامێراکان دا!
پەیامی کورد ... ترامپ داوای لێبوردەکردن لە زێلێنسکی دەکات لەبەردەم کامێراکان دا!
کەناڵی فۆکس نیووزی سەر بە کۆمارییەکان بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، هیچ هاوکارییەک یان ڕێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ ئۆکراین نادات، تا ئەو کاتەی ڤلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای لێبوردن "لەسەر کامێرا" دەکات بەهۆی ناکۆکییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە ئۆفیسی کۆشکی سپی.
کەناڵی فۆکس نیووز بڵاویکردووەتەوە، ترامپ ڕۆژی دووشەممە داوای لێبوردنی کردووە لەبەردەم کامێرادا، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە زێلنسکی توڕە بووە.
پەیامنێری فۆکس نیووز ڕایگەیاند: کۆشکی سپی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە کیێڤ بە تەواوی پچڕاندووە، بەو پێیەی بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترامپ ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنی کانزاکان بەو شێوەیە تێناپەڕێت، مەگەر زێلێنسکی نەچێتە بەردەم کامێرا و داوای لێبوردن نەکات لە بەرامبەر ڕەفتارەکانی کۆشکی سپی.
فۆکس نیووز لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : بەڵام ئێستا زێلێنسکی دەڵێت پێی وایە دەتوانێت ئەم گرێبەستە کانزاییە بەدەست بهێنێت بەبێ داوای لێبوردن.
میدیای لایەنگری ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: هێشتا خواستێکی بەهێز لە واشینتۆن لەلایەن کۆمارییەکانەوە هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراین لەسەر ڕێگای پێشەوە.
فۆکس نیووز درێژەی بە قسەکانی دا: بەڵام دوای مشتومڕەکەی هەینی ئۆڤاڵ ئۆفیس، کۆمارییەکان گرینگی پێنادەن کە ئاشتی لەگەڵ زێلینسکی بێت یان کەسێکی تر، هەرچەندە تا ئێستا کەس نەیگوتووە کە پێیان وایە کێ دەبێتە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ زێلێنسکی.
کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ (١٠ی ئازاری ١٤٠٣) تووشی گێژاو بوو، کاتێک کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤلۆدێمیر زێلنسکی، سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئۆکراین، گۆڕا بۆ دەمەقاڵەیەکی گەرم لە نێوانیاندا لەبەردەم میدیاکاندا، کە زیاتر بە قسەکانی جێگری سەرۆکی ترامپ، جەی دی ڤانس سووتەمەنی زیاتر بوو.
کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەکانی ئەمریکا و ئۆکراین لە کۆشکی سپی بووە هۆی گرژییەکی زارەکی لە نێوانیاندا کە ترامپ چەندین جار لەبەردەم پەیامنێراندا لە ئۆفیسی سەرۆکایەتیدا هاوار دەکاتە سەر زێلێنسکی و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ترامپ کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دەستوەردانی لەو گرژییەدا کرد و بە پشتیوانی تەواوەتی لە سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە لوتکە.
زێلێنسکی هاتبووە واشینتۆن بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات دەستی بگات بە سامانە کانزاییەکانی ئۆکراین. بەڵام ئەوە پێش ئەوەی گرژییە پەرەسەندووەکان دەربکەون. ترامپ و ڤانس زێلێنسکییان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بێڕێزی بە ئەمریکا و ئیدارەی ترامپ دەکات.
ترامپ و جێگری سەرۆکەکەی بە تووندی ڕەخنەیان لە مامەڵەکردنی زێلنسکی لەگەڵ شەڕەکەدا گرت و دیسانەوە ئەویان بە هۆکاری شەڕی ئۆکراین زانی. لە ئەنجامی ئەم گرژییە بێ وێنەیە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئۆکراین ، کە بڕیار بوو ڕێککەوتنی کانزای زەوییە دەگمەنەکان تێیدا واژوو بکرێت، هەڵوەشایەوە. ترامپ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا زێلێنسکی تۆمەتبار دەکات بەوەی "بێڕێزی بە ئەمریکا" کردووە و ڕایگەیاندووە، زیلێنسکی دەست بەجێ لە کۆشکی سپیدا ئامادە نییە بۆ ئاشتی.
هەروەها کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە داوای لە زێلێنسکی کردووە شوێنەکە بەجێبهێڵێت؛ بابەتێک کە لەلایەن ئەندامێکی شاندی ئۆکراین پشتڕاستکرایەوە. ئەم ڕووداوە کاردانەوەی بەرفراوانی سەرکردەکانی ئەورووپای لێکەوتەوە، کە جەختیان لە پشتیوانی خۆیان بۆ کیێڤ کردەوە.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە