ترامپ : دووەم هەوڵی تیرۆرکردن بەهۆی قسە و قسەڵۆکی بایدن و هاریس ەوە بووە
پەیامی کورد ... ترامپ : دووەم هەوڵی تیرۆرکردن بەهۆی قسە و قسەڵۆکی بایدن و هاریس ەوە بووە
"دۆناڵد ترامپ" کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی تاران، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کامالا هاریس جێگری سەرۆکەکەی بە هۆکاری ڕووداوی تەقەکردنەکەی ڕۆژی یەکشەممە زانی.
ترامپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، قسەکانی بایدن و کامالا هاریس هۆکاری تەقەکردنەکە بووە.
ترامپ لە هەوڵێکی تری تیرۆرکردنی ڕۆژی یەکشەممە لە پاڵم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا ڕزگاری بوو.
تەقەکەرەکە تفەنگێکی AK-47 و جانتایەکی پشتەوە و کامێرای پێشکەوتووی GoPro بۆ وێنەگرتنی گۆڕەپانەکانی وەرزشی پێبووە.
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : هێرشبەرەکە باوەڕی بە قسەکانی بایدن و هاریس هەبوو و مامەڵەی کرد. "قسەی ئەوان خەریکە تەقەم لێدەکات کاتێک دەتوانم ووڵات ڕزگار بکەم."
هەروەها ترامپ لە 13ی تەمموزی 2024 ئامانجی هەوڵی تیرۆرکردن بوو. لە کاتی ئەو ڕووداوەدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، گوێی ڕاستی ترامپ بەهۆی فیشەکێکەوە بریندار بوو.
لە درێژەی قسەکانیدا لەگەڵ فۆکس نیوز، ترامپ بایدن ی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر دیموکراسی ناساند.
ووتیشی : بایدن و هاریس کەسانێکن کە دەیانەوێت ووڵات وێران بکەن.
ئەم بابەتە 62540 جار خوێندراوەتەوە