ترامپ فەرمانی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی تیرۆرکردنی کێنێدی دەركرد
پەیامی کورد ... ترامپ فەرمانی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی تیرۆرکردنی کێنێدی دەركرد
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بڵاوکردنەوەی هەزاران بەڵگەنامەی نهێنی تایبەت بە تیرۆرکردنی جان ئێف كێنێدی، سەرۆکی پێشووی ئەو ووڵاتەی لە ساڵی ١٩٦٣ دەركرد. ئەم فەرمانە کە لە ٤ی ڕێبەندان واژوو کراوە، بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە تیرۆرەکانی ڕۆبێرت ئێف كێنێدی و مارتین لوتێر کینگ جونیۆر لەخۆ دەگرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس، ئەم ڕێوشوێنە لە چوارچێوەی پلانە دەست بەجێیەکانی ترامپ پێشنیار کراوە. ناوبراو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت. لە کاتی بانگەشەدا بەڵێنی دا کە زانیاری کۆتایی پەیوەست بە تیرۆرکردنی کەنەدی لە شاری داڵاس بڵاو بکاتەوە.
ترامپ پێشتریش بەڵێنێکی هاوشێوەی دا، بەڵام بەهۆی داوای دەزگا هەواڵگرییەکانی وەک سیا و و ئێف بی ئای بۆ بڵاونەكردنەوەی تەسلیم بوو.
ڕۆبێرت ئێف کێنێدی جونیۆر، کوڕی سیناتۆر ڕابێرت ئێف. کێنێدی کە خۆی لە ساڵی ١٩٦٨ تیرۆر کراوە، پێشتر ڕایگەیاندووە کە پێی وایە تەنها یەك كەس كە هۆكاری تیرۆرکردنی مامی جان ئێف کێنێدییە، ڕازیكەر نییە.
ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە