ترامپ : لەگەڵ دیموکراتەکان گەیشتمە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی لەگەڵ هاریس دیبەیتێک ئەنجام بدەین
پەیامی کورد ... ترامپ : لەگەڵ دیموکراتەکان گەیشتمە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی لەگەڵ هاریس دیبەیتێک ئەنجام بدەین
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دیبەیتێک لەگەڵ کامالا هاریس ڕکابەری دیموکراتەکانی لە کەناڵی ABC News لە ١٠ی ئەیلولدا.
ترامپ ڕایگەیاند : لەگەڵ دیموکراتە چەپی تووندڕەوەکان گەیشتمە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لەگەڵ کامالا هاریس دیبەیتێک ئەنجام بدەین. "دیبەیتەکە لە سێشەممە ١٠ی ئەیلول بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی هەواڵی ساختەی کەناڵی ABC پەخش دەکرێت - یەکێکە لە پیسترین و نادادپەروەرترین دەزگاکانی هەواڵ."
ترامپ ڕایگەیاند کە یاساکانی ئەم دیبەیتە هەمان دیبەیتەکەی لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن لە کەناڵی سی ئێن ئێن دەبێت. لە کاتی دیبەیتەکەی سی ئێن ئێن، کاتێک نۆرەی کاندیدەکە نەبوو قسە بکات، مایکەکەی دەکوژایەوە و نەیدەتوانی قسە بکات.
هەروەها ڕایگەیاندووە: هاریس ڕازی نابێت بە دیبەیتەکەی ٤ی ئەیلول لە کەناڵی فۆکس نیووز، بەڵام ئەگەر بیرۆکەکەی بگۆڕێت، من ئەو ڕۆژە ئازاد دەبم. "چەپی تووندڕەو هێشتا ڕازی نەبووە لەسەر ئەگەری دیبەیتی سێیەم لەسەر هەواڵی ساختەی کەناڵی NBC."
ئەم بابەتە 89590 جار خوێندراوەتەوە