ترامپ لە قەفەس دا ! قسەکردن لە پشت شووشەی دژە فیشەکەوە دوای تیرۆرکردنەکە
پەیامی کورد ... ترامپ لە قەفەس دا ! قسەکردن لە پشت شووشەی دژە فیشەکەوە دوای تیرۆرکردنەکەی
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەر لە یەکەم گردبوونەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەدا لە دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لە شاری باتلەر لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا تەقەی لێکرا، لە ڕێگەی شووشەی دژە فیشەکەوە لەگەڵ لایەنگرانی ویلایەتی کارۆلینای باکوور قسەی کرد.
قسەکردن لە کۆبوونەوە گەورەکانی دەرەوەدا بە شێوەیەک واژووی ترامپ ە، بەڵام دەزگای نهێنی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە ئەنجامدانی بۆنە بەرفراوانەکان، دوێنێش یەکەم ووتاری گشتی خۆی لە دوای هەوڵی تیرۆرکردنەکە لە ناو کەشێکی شووشەیی دا پێشکەش کرد.
پێشتر کەناڵی ABC News بڵاویکردەوە، دەزگای نهێنی ئەمریکا پێشنیاری کردووە کە ترامپ بە شووشەی دژە فیشەک بپارێزرێت کاتێک گردبوونەوەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دەست پێدەکاتەوە.
ئەم بابەتە 10057 جار خوێندراوەتەوە