ترامپ لە ووتاری دەست بەکاربوونی دا داوای 'شۆڕشی عەقڵی ساغ' دەکات

پەیامی کورد   ...   ترامپ لە ووتاری دەست بەکاربوونی دا داوای 'شۆڕشی عەقڵی ساغ' دەکات

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بەشێک لە ووتارەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ووڵاتەکەی لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونیدا بڵاوکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ڕۆیتەرز،  دووشەممە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە ئاماژەدان بە بەشێک لە ووتارەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ووتاری دەستبەکاربوونی دا داوای "شۆڕش بە عەقڵی ساغ" دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، چاوەڕوان دەکرێت ترامپ لە ووتارەکەیدا بڵێت: بە متمانە و گەشبینی یەوە گەڕامەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و باوەڕم وایە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی سەردەمێکی نوێی ورووژێنەری سەرکەوتنی نیشتمانی داین. شەپۆلێکی گۆڕانکاری ووڵاتی گرتۆتەوە. "پەیامی ئەمڕۆم بۆ ئەمریکییەکان ئەوەیە کە کاتی ئەوە هاتووە جارێکی دیکە بە بوێری و هێز و هێزی گەورەترین شارستانیەتی مێژووییەوە مامەڵە بکەین."


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە