ترامپ لە ووتاری سەرکەوتنی دا : گەورەیی دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریکا؛ هەڵبژاردنەکە بێ وێنە بوو
پەیامی کورد ... ترامپ لە ووتاری سەرکەوتنیدا: گەورەیی دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریکا؛ هەڵبژاردنەکە بێ وێنە بوو.
ترامپ دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ لایەنگرانی قسەی کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ترامپ ئەم هەڵبژاردنەی بە بێ وێنە وەسف کردووە و ئاماژە بە سەردەمی زێڕینی ئەمریکا دەکات.
ترامپ بەڵێن بە لایەنگرانی دەدات بە دڵ و گیان خزمەتی ووڵات بکەن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە درووشمە بەناوبانگەکەی ووتی : گەورەیی دەهێنینەوە بۆ ئەمریکا.
ترامپ هەروەها سوپاسی لایەنگرانی خۆی کرد.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پیران کرد و ووتی "سیناتۆری باشتان دەبێت". ئەو هەروەها ستایشی میلانیای هاوسەری و خێزانەکەی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ستایشی هەوڵەکانی ئیلۆن ماسکی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
ترامپ هەروەها ووتی: بە بردنەوەی ویلایەتە سەرەکییەکان، گەورەترین سەرکەوتنمان لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی پیرانمان گرتە دەست و لە پێشبڕکێ سەرەکییەکانی مۆنتانای ویلایەتی نیڤادا و تەکساس و ئۆهایۆ و میشیگان و پێنسیلڤانیا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا.
ترامپ ووتی : دەزانم تۆڕەکانی ئۆپۆزسیۆن هەمیشە لە دژی ئێمە قسەیان کردووە، بەڵام ئێستا سەلماندمان کە توانای ئەم کارەمان هەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم سەرکەوتنە گەورەیە ئەمریکا لەسەر ڕێگای داهاتوویەکی باشترە.
ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە