ترامپ : نامەوێت كارەكان سەبارەت بە ئێران بگەنە شوێنە کارەساتبارەکان
پەیامی کورد ... ترامپ : نامەوێت كارەكان سەبارەت بە ئێران بگەنە شوێنە کارەساتبارەکان
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەرچەندە بە گەڕاندنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دڵخۆش نییە، بەڵام هیوادارە بگەنە "ڕێککەوتنێکی گەورە".
ناوبراو لە درێژەدا وەبیری هێنایەوە کە لە ماوەی یەکەمین خولی سەرۆکایەتی دا ئێران لە دۆخێکی دارایی ناهەمواردا بووە و نەیتوانیوە پارەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس و حیزبۆڵڵا دابین بکات.
ترامپ هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانییەکان کرد و ڕایگەیاند کە گەلی ئێران بەدوای ئاشتی و ڕێککەوتندا دەگەڕێت و نایەوێت دۆخەکە کارەساتێکی لێبکەوێتەوە.
هاوکات بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ترامپ، ئاماژەی بە هەڵگرتنی سنووردارکردنی چەک و چۆڵی ئیسرائیل کرد کە لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن دا بەسەر ئیسرائیلدا سەپێنرابوو و جەختی لەوە کردەوە کە بەرگری یەکلاکەرەوەی ترامپ لە ئیسرائیل ڕێزی خەڵكی بۆ ئەو زیاد کردووە.
ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە