ترامپ : هاریس کەم ئەندامی دەروونییە
پەیامی کورد ... ترامپ : هاریس کەم ئەندامی دەروونییە
دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024، توندترین هێرش و قسەی زارەکی خۆی لە دژی ئەو کۆچبەرانە کرد کە بە نایاسایی دێنە ناو ووڵاتەکە و تاوان ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی ژنانی گەنج و هەروەها کاملا هاریس.
لە گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی ویسکۆنسێن، ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەچنە ناو ووڵاتەکەوە و تاوان ئەنجام دەدەن، بە "ئەهریمەن" و "بکوژی بەرد سارد" و "ئاژەڵێکی خراپ" ناوبرد.
ترامپ هەروەها کامالا هاریس ڕکابەری دیموکراتەکانی کە دوێنێ بۆ یەکەم جار لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا سەردانی سنووری مەکسیکی کرد، بە "تێکچوونی دەروونی" و "کەم ئەندامی دەروونی" ناوبرد.
ئەم بابەتە 41596 جار خوێندراوەتەوە