ترامپ : هیچ نیگەرانییەکم لە مانۆڕەکانی ئێران و ڕووسیا و چین نییە
پەیامی کورد ... ترامپ : هیچ نیگەرانییەکم لە مانۆڕەکانی ئێران و ڕووسیا و چین نییە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە مانۆرە سەربازییە پلان بۆ داڕێژراوە هاوبەشەکەی ڕووسیا و چین و ئێران نیگەران نییە.
مۆسکۆ و ئاژانسی هەواڵی ئێران ڕایانگەیاند، هێزەکانی دەریایی ئێران، ڕووسیا و چین لە کەنارئاوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، بە مەبەستی "بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە" مانۆڕی سەربازی دەکەن.
ئەم ووڵاتانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا مانۆری هاوبەشیان لە ناوچەکەدا کردووە، لەسەر بنەمای خواستی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوەی کە بە "هەژموونی ئەمریکایی" وەسفی دەکەن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی مانۆرەکە بە ناوی " پشتێنەی ئاسایشی دەریایی 2025" لە بەندەری چابەهار کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و دەڕوانێتە دەریای عوممان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، مانۆرەکە چەند ڕۆژێکیش دەخاێنێت
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە