ترامپ : هیچ پەلەیەکم نییە بۆ جێبەجێکردنی پلانی غەززە
پەیامی کورد ... ترامپ : هیچ پەلەیەکم نییە بۆ جێبەجێکردنی پلانی غەززە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، هیچ پەلەیەکی لە جێبەجێکردنی پلانەکەی بۆ داگیرکردن و ئاوەدانکردنەوەی غەززە ڕاگەیاند.
ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی ووتی، ئێمە هیچ پەلەمان لەم بابەتەدا نییە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە غەززە بە مامەڵەی خانووبەرە دەزانین. لە کوێدا ئێمە وەبەرهێنەر دەبین و پێویستمان بە کەس نییە.
دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ نیازێکی نییە سەرباز ڕەوانەی غەززە بکات و ڕژێمی ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی ئاسایشی غەززە لە ئەستۆ دەگرێت.
جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ساڵی ڕابردوو سەرۆک کۆماری بووایە، ئۆپراسیۆنی ٧ی ئۆکتۆبەر دژی ئیسرائی هەرگیز ڕووی نەدەدا.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە دەیەوێت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆ بکات. ترامپ هەروەها ڕایگەیاندووە، بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین قسە بکات.
ترامپ زیاتر ئامادەیی خۆی بۆ قسەکردن لەگەڵ شیگێرو ئیشیبا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەبارەت بە پرسی کۆریای باکوور ڕاگەیاند.
لە کۆتایی دا جەختی لەوە کردەوە کە "سەپاندنی باج یەکێکە لە بژاردەکان بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بوودجە" و ئەمریکا هەفتەی داهاتوو باجی بەرامبەر بە زۆرێک لە ووڵاتان دەسەپێنێت.
ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە