ترامپ : هەر کە سەرکەوتم گەورەترین دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ئەنجام دەدەم
پەیامی کورد ... ترامپ : هەر کە سەرکەوتم گەورەترین دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ئەنجام دەدەم
ترامپ لە درێژەی سیاسەتەکانی دژ بە کۆچبەری و بێگانەهەراسی ووتی: لەو ڕۆژەی کە وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار دەبم، گەورەترین دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە مێژووی ووڵاتەکەماندا ئەنجام دەدەم.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤، جارێکی دیکە ڕەخنەی لە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکانی ئەم کێبڕکێیە و جێگری ئێستای ئەم ووڵاتە گرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، بە پشت بەستن بە فۆکس نیووز، ترامپ لە میانەی ووتارێکی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بۆ لایەنگرانی لە شاری ئەشڤیل لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور ووتی: هاریس هەوڵی لەناوبردنی پیشەسازی نەوت و گازی ئەمریکا دەدات.
تۆڕەکە لە زاری ئەوەوە نووسیویەتی: سەرکەوتنی هاریس لە هەڵبژاردنەکاندا دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری ئەمریکا، هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی ١٩٢٩دا ڕوویدا.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ووتی: سەرەڕای ئەوەی کە میدیا ساختەکان نیشانی دەدەن، ئێمە لە ڕاپرسییەکاندا لە پێشەوەین و وتی: لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بە هاریس دەهێنم. "بە سەرکەوتنێکی مێژوویی کۆشکی سپی دەگرینەوە".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ترامپ لە درێژەدا ڕوونی کردەوە: خەونی ئەمریکا لەژێر ئیدارەی ئێستادا کۆتایی هاتووە، کە سیاسەتەکانی بووەتە هۆی هەڵاوسانی ترسناک و لەناوچوونی چینی ناوەڕاست.
لە درێژەدان بە سیاسەتەکانی دژە کۆچبەری و بێگانەهەراسی، ووتی: لەو ڕۆژەی کە وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار دەبم، گەورەترین دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە مێژووی ووڵاتەکەماندا ئەنجام دەدەم.
بەپێی ئەم تۆڕە، ئەم سیاسەتمەدارە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت و بەڵێنی داوە: "نرخی ووزە و کارەبا لە نێوان لەسەدا ٥٠ بۆ ٧٠ کەم دەکەینەوە".
ترامپ هەروەها باسی لەوە کرد کە هاریس لە ماوەی سێ ساڵ و نیوەکەی جێگری سەرۆکی کۆشکی سپی، درۆی لەگەڵ خەڵکی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە تەندرووستی دەروونی بایدن.
ئەم بابەتە 11309 جار خوێندراوەتەوە