ترامپ : هەواڵێکی زۆر خۆشمان پێگەیشت سەبارەت بە ئاگربەست لە ئۆکراین
پەیامی کورد ... ترامپ : هەواڵێکی زۆر خۆشمان پێگەیشت سەبارەت بە ئاگربەست لە ئۆکراین
ترامپ وتی ڕێگایەکی دوور و درێژ لە پێشە / نابێت ئۆکراین ییەکان هێرش بکەنە سەر کەسێک کە زۆر لەوان گەورەترە
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی لە وەزارەتی داد بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە "هەواڵێکی زۆر خۆش"ی پێگەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ، ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو ووردەکاری زیاترەوە، ئیدارەکەی ڕۆژی هەینی پەیوەندی "زۆر باش"ی لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراین هەبووە.
ترامپ هەروەها ووتی : پێش ئەوەی بێمە ئێرە هەواڵێکی زۆر خۆشم پێگەیشت، بەڵام دەبێت بزانین چی ڕوودەدات. ڕێگایەکی دوور و درێژ لە پێشە.
سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: پێم وایە ئەو کارە دەکرێت، پاشان هۆشداری دا لەوەی کە ئەو ململانێیە دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم.
دۆناڵد ترامپ ووتی " پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراین هەبوو، ئەوان (ڕووسیا) ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەست، ئەگەر بتوانین بەدەستی بهێنین".
سەرۆکی ئەمریکا دیسانەوە ئۆکراین ییەکانی بە تاوانبار زانی و ووتی نابێ هێرش بکەیتە سەر کەسێک کە زۆر لە خۆت گەورەتر بێت.
پێشتر مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی ترامپ سەبارەت بە دانووستانەکانی ئاگربەست لە ئۆکراین ووتی : ئێمە بە ووریاییەوە گەشبینین، بەڵام هێشتا "رێگایەکی دوور" ماوە بۆ ئاگربەست لە ئۆکراین .
دوای کۆبوونەوەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ڕووسیا لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە مۆسکۆ، ڕوبیۆ ووتی: هۆکار هەیە بۆ گەشبینی ووریاییەوە، بەڵام ئەوە "دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە سەپاندنی باج بەسەر مەکسیک و کەنەدا، ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە بەنیازە بە قاچاخی فێنتانیڵ بۆ ئەمریکا ڕابگرێت.
لە بەشێکی دیکەی ووتارەکەیدا لە وەزارەتی داد، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە ویستوویەتی لە وەزارەتەکەدا جێبەجێ کردووە. ترامپ ڕایگەیاند، "ئێمە دوای چوار ساڵ لە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی سیاسی یاسا، گەڵایەکی نوێ هەڵدەگێڕینەوە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: لە جیاتی داواکاری گشتی مارکسیستەکان کە دەیانەوێت دەستبەندی پۆلیسەکان بکەن و لە جیاتی تاوانباران بە دوای پۆلیس دا بچن، داواکاری گشتی نیشتمانپەروەر و چارەنووس سازم دانا کە تاوانبارانی مەترسیدار ڕەوانەی پشت مێزی دادگا دەکەن.
ترامپ ڕەخنەی لە بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی داد گرت و ووتی، پێویستە ڕاستگۆ بین سەبارەت بەو درۆ و پێشێلکاریانەی کە لەم بینایەدا ڕوویانداوە. وەزارەتی داد بەبێ هیچ هۆکارێک لێپێچینەوەی لەگەڵ کۆنەپەرستان کردووە و لە هەمان کاتدا ڕێگەی بە تاوانبارانی تووندووتیژ داوە بێ سزا بمێننەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد: ڕەخنەگرتن لە دادوەرەکان لە میدیاکاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر بڕیارەکانیان هەیە. فشارێکی زۆریان لەسەرە و "پێدەچێت ئەم ڕەخنانە بە نایاسایی بناسرێن".
ترامپ باسی لەوەش کرد کە لە ماوەی خولی سەرۆکایەتی جۆ بایدن تاوان لە ئەمریکا زیادی کردووە و بەنیازە وەک سەرۆکی نوێی ووڵاتەکە یاساشکێنەکان ڕابگرێت.
بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆچی نایاسایی لە سەرەتای سەرۆکایەتییەکەیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەڵێنی دا ئەمریکا لە تاوان پاک بکاتەوە.
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە