ترامپ و ئیلۆن ماسک سەیری شەشەمین هەڵدانی کەشتی ئەستێرەیی دەکەن
پەیامی کورد ... ترامپ و ئیلۆن ماسک سەیری شەشەمین هەڵدانی کەشتی ئەستێرەیی دەکەن
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا شان بە شان لەگەڵ ئیلۆن ماسک سەیری ئەرکە نوێیەکەی سپەیس ئێکسی کرد. ماسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس، بەدوای دیدگای دروستکردنی شارێک لەسەر مەریخدا دەگەڕێت.
ئێوارەی سێشەممە 19ی ئەم مانگە، کۆمپانیای سپەیس ئێکس مووشەکێکی دیکەی کەشتی ئەستێرەیی بۆ بۆشایی ئاسمان، بەڵام بە پێچەوانەی تاقیکردنەوەی مانگی ڕابردوو، ڕێکاری بەکارهێنانی "بووستەر" بە چەکی میکانیکی زەبەلاحەوە جێگەی خۆی بە نیشتنەوەی کەشتی ئەستێرەیی لە ئاوەکانی کەندئاوی مەکسیکدا بەخشی. تا ئێستا کۆمپانیای سپەیس ئێکس هیچ لێدوانێکی لەسەر گۆڕانکارییەکانی بەرنامەکە نەداوە.
لەم تاقیکردنەوەدا لەبری ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ شوێنی هەڵدانی، بووستەرەکە ئاراستەی کەندئاوی مەکسیک کرا و لەناو ئاوەکەدا نیشتەوە. دان هاوت، ووتەبێژی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ڕایگەیاند، "بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەو پێوەرانەی کە پێویستە بۆ بەکارهێنانی قۆڵی میکانیکی بووستەرەکە، فەرمانی گەڕانەوەی کەشتییە ئەستێرەیییەکە نەدرا بۆ شوێنی جێگیرکردنی بووستەرەکە و دوای چەند خولەکێک لە ئاوەکەدا نیشتەوە". هێشتا هۆکاری ئەم کێشەیە نەزانراوە.
ناسا زیاتر لە 4 ملیار دۆلاری داوە بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بۆ سەر مانگ لەگەڵ کەشتی ئەستێرەکان لەم دەیەیەدا.
هەروەها ماسک دەیەوێت شارێک درووست بکات لە کۆمەڵێک کەشتی ئەستێرەیی کە ڕەوانەی مەریخ کراون. ئێستا لەگەڵ هاتنی ترامپ بۆ دەسەڵات و بوونی ماسک لە کابینەی داهاتوودا، ئەو وەک "وەزیری باشکردنی حکوومەت" دەتوانێت دەرفەتی دارایی و ئابووری زیاتر بۆ خۆی و کۆمپانیای سپەیس ئێکس بڕەخسێنێت بۆ بەدیهێنانی هەندێک لە خەونەکانی.
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە