ترامپ پووتین ی بە کەسێک ناوبرد کە لەگەڵیدا دانووستان لەسەر ئۆکراین دەکرێت

پەیامی کورد    ...   ترامپ ، پووتین ی بە کەسێک ناوبرد کە لەگەڵیدا دانووستان لەسەر ئۆکراین دەکرێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا دڵنیایی دا کە ئەگەری هەیە دانووستان لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین بکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێک ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جی بی نیووز ، دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا هەبووە، ووڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە ئەگەری دانووستان لەگەڵیدا دایەوە و دەڵێت : "بەڵێ ، ئەو وایە".
ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، دەتوانێت لە ڕێگەی دانووستانەوە کێشەکانی ئۆکراین چارەسەر بکات. بە گوتەی ئەم سیاسەتمەدارە، قسەیەکی هەیە بۆ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و ڤلۆێمیر زێلێنسکی.
ترامپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا چەندین جار بەڵێنی دا کە بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا دۆخی دەورووبەری ئۆکراین چارەسەر بکات. بە ووتەی ئەم سیاسەتمەدارە، تەنانەت پێش مەراسیمی دەست بەکاربوونیش ئەم کارە دەکات.


ئەم بابەتە 10745 جار خوێندراوەتەوە