ترامپ : پۆستی گرینگ دەدەم بە ئیلۆن ماسک و کێنێدی جونیۆر

پەیامی کورد   ...   ترامپ : پۆستی گرینگ دەدەم بە ئیلۆن ماسک و کێنێدی جونیۆر

کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت، پۆستی گرینگ دەداتە ئیلۆن ماسک و ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆر.

بە پێی زانیارییەکان دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم ووڵاتە ڕایانگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوو بێت، ئەوە ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک و ڕۆبەرت ئێف کینێدی جونیۆر، کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستنیشان دەکات ، بۆ پۆستە گرینگەکان لە حکوومەتەکەی دادەمەزرێنێت

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی تاکەر کارلسن، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ماسک و کێنێدی جونیۆر دەبنە "کەسایەتییەکی کاریگەر" لە ئیدارە ئەگەرییەکەیدا، ترامپ ووتی: بەڵێ، پێموایە. بەڵام دیاری نەکرد کە چ پۆستێک لە حکوومەتە ئەگەرییەکەیدا بەدەست دەهێنن.

ئیلۆن ماسک چەندین جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (پێشتر تویتەر) کە خاوەنیەتی، پشتگیری خۆی بۆ ترامپ ڕاگەیاندووە. هەروەها ئەمساڵ گرووپێکی لایەنگری ترامپ بە ناوی "ئەمریکا پاک" دامەزراند.

کێنێدی جونیۆر کە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکای کرد، لەم دواییانەدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی داخست و ڕایگەیاند کە پاڵپشتی ترامپ دەکات.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٥ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. ڕکابەری سەرەکی ترامپ کەمالا هاریسە، جێگری ئێستای سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی پارتی دیموکرات.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە