ترامپ : پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران قەدەغەیە، بژاردەی سەربازی لە ئەگەری سەرپێچی لەسەر مێزە
پەیامی کورد ... ترامپ : پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران قەدەغەیە، بژاردەی سەربازی لە ئەگەری سەرپێچی لەسەر مێزە
لە کاتێکدا تەنیا پێنج ڕۆژ بۆ كۆتایی هاتنی ماوەی دوو مانگی دۆناڵد ترامپ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا ماوە، تاران تا ئێستا ووڵامی فەرمی بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا نەداوەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگای گەشتەكەی بۆ نیووجێرسی، لە فڕۆكەی تایبەتی هێزی ئاسمانی “ئێیر فورس وان”، هەڵوێستێکی توندی گرت و هۆشداریی دا کە ڕێژیمی ئێران لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی پێنادرێت.
ترامپ بە تۆنێکی هەڕەشەئامێزەوە ڕایگەیاند: ئێران مافی پیتاندنی نییە، ئەگەر ئەوان درێژە بەم ڕێگەیە بدەن، ئێمە چارەیەكمان جگە لە هەڵبژاردنی ڕێگایەكی دیكە نییە و من لە ڕاستیدا ئەو ڕێگەیەم ناوێت، بەڵام لە کۆتاییدا ناچار دەبین.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە