ترامپ : پێویستە کەنەدا ببێتە ٥١هەمین ویلایەتی ئەمریکا
پەیامی کورد ... ترامپ : پێویستە کەنەدا ببێتە ٥١هەمین ویلایەتی ئەمریکا
هەڕەشەی ترامپ بۆ سەر کەنەدا گۆڕانکاری بەسەر حکومەتی ئۆتاوادا هێنا و کریستیا فریلاند وەزیری دارایی ئەم هەفتەیە دەستی لەکارکێشایەوە. لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیدا ئاماژەی بە هەڕەشەی ترامپ کردووە سەبارەت بە باج لە کاتێکدا سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕەفتارەکانی بە "بەتەواوی ژەهرئاوی" ناوبردووە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەکاتی ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی ووڵاتەکەی پاڵپشتی دراوسێی باکووری ووڵاتەکەی کەنەدا دەکات، پێشنیاری کرد کە کەنەدا ببێتە ٥١هەمین ویلایەتی ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆی خۆی لە سۆشیال میدیای خۆی بە ناوی "ڕاستی کۆمەڵایەتی" نووسی: کەس ناتوانێت ووڵام بداتەوە کە بۆچی ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی کەنەدا دەکەین؟ هیچ مانایەکی نییە! "زۆرێک لە کەنەدیەکان دەیانەوێت کەنەدا ببێتە ٥١هەمین ویلایەتی ئەمریکا".
ئەم بابەتە 128 جار خوێندراوەتەوە