ترامپ پەیامنێری فۆکس نیووزی وەک ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...    ترامپ پەیامنێری فۆکس نیووزی وەک ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تۆمی برۆس پەیامنێری فۆکس نیووزی وەک ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵبژارد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "هیل"، دۆناڵد ترامپ لە سۆشیال میدیای خۆی بە ناوی Truth Social نووسیویەتی؛ شانازییە بۆ من کە خاتوو تامی برۆس وەک کاندیدی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕادەگەیەنم. برۆس وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە تیمی مارکۆ ڕوبیۆوە دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا ووتی؛ تۆمی شرۆڤەکارێکی سیاسییە کە زۆر بەڕێزە و هەر لەسەرەتاوە لە هێز و گرینگی هەڵمەتی دووبارە بەهێزکردنەوەی ئەمریکا تێگەیشتووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا وەرگرتووە و دوای ئەوەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا چالاکوانێکی لیبڕاڵ بووە، لە ڕێگەی درۆ و ساختەکارییەکانی چەپی دوورەوە بینیوە و بە خێرایی بوو بە یەکێک لە دەنگە بەهێزە کۆنەپەرستەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بوو.

ئێستا ماتیۆ میلەر ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە.

برۆس، بەپێی ژیاننامەی فۆکس نیوز، تا ساڵی ٢٠٠٨ دیموکرات بووە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا کاری لەسەر مشتێک هەڵمەتی سیاسی چەپ کردووە، ئێستاش هەوڵ دەدات ئەزموونی خۆی وەک ڕێکخەرێکی کۆمەڵگەی لیبڕاڵ بەکاربهێنێت بۆ ئاشکراکردن و یارمەتیدان بۆ شکستپێهێنانی ئامانجەکان لە چەپەکان."

پێشتر سەرکردایەتی ڕێکخراوی نیشتمانی ژنانی ئەمریکی کردووە.

دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، دۆناڵد ترامپ لە ٢٠ی ژانویە یان ١ی بەهمەن بە فەرمی سوێندی یاسایی دەخوات.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە