ترامپ : ڕووسیا جێگای شکست پێهێنان نییە

پەیامی کورد   ...   ترامپ : ڕووسیا جێگای شکست پێهێنان نییە

لە دوایین چاوپێکەوتنیدا دۆناڵد ترامپ ستایشی سوپای ڕووسیای کرد و ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە "بە ئاسانی شکست نایەت".

"دۆناڵد ترامپ"، کاندیدی پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "شۆن ڕایان"، بەڵێندەری پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا و سی ئای ئەی ڕایگەیاند: "ڕووسیا بە باشی شەڕ دەکات". ئاڵمانیا و ناپێلئۆن یان شکست پێهێنا و سوپایەکی گەورەیان هەیە کە ئۆکراین نییە. بەڵام ئۆکراین ئێمەی هەیە، ئێمەش پارەیەکی زۆریان پێدەدەین!"

ڕاشا تودەی لە زاری سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە: ڕووسیا بەو ئاسانی یە شکستی پێناهێندرێت و ئەم شەڕە وێرانکەرترە لەوەی خەڵک بیری لێدەکەنەوە.

ناوبراو کە لە ئێستادا هەوڵی بەدەست هێنانی متمانەی گەلی ئەمریکا دەدات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە کۆشکی سپی، جارێکی دیکە بەڵێنیدا کە ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆمار، چاوەڕێی دەست بەکاربوونی و پێش مەراسیمەکە ناکات، کە لە مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت ، دەچێتە شەڕەوە ئۆکراین کۆتایی پێدێت.

پەیمانگای کیل لە ئاڵمانیا کە بەدواداچوون بۆ هاوکارییە داراییەکان دەکات بۆ ئۆکراین، مەزەندە دەکات کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلاریان داوە بە کیێڤ لە سەرەتای شەڕی ئۆکراین لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە.

ترامپ بە ڕەخنەگرتن لە پێنتاگۆن و ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، ڕایگەیاند کە کۆگای چەکی وڵاتەکە بەتاڵە، چونکە "هەموو شتێکیان بۆ ئۆکرانیا ناردووە و ئێستا هیچ تەقەمەنییەکمان نییە".

لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا دۆناڵد ترامپ باسی لە نیگەرانییەکانی خۆی کرد لە بواری ئاسایشی نەتەوەیی و بە ئاماژەدان بە چین، بانگەشەی ئەوەی کرد: "چین هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئەمریکا، بەتایبەتی لە بواری هەژموونی ئابووری و سەربازیدا". ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها لە بواری زیرەکی دەستکرددا، باوەڕم وایە چین سوود بەدەست دەهێنێت و ئەگەر ئەمریکا لە ئەولە ووتەکانیدا لەم بوارەدا شکستی هێنا، ئەوا لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی وەک تیک تۆک و ئینستاگرامەوە سەکۆی سیخوڕی چینی لە دژی ئەمریکا دەڕەخسێنێت. "


ئەم بابەتە 90932 جار خوێندراوەتەوە