ترامپ : کتێبی پیرۆز کتێبی دڵخوازی منە

پەیامی کورد   ...   ترامپ : کتێبی پیرۆز کتێبی دڵخوازی منە

ترامپ : کتێبی پیرۆز کتێبی دڵخوازی منە / دەیکەم بە یاسا کە هەموو ئەمریکییەک کتێبی پیرۆز لە ماڵەکەیدا هەبێت
تێڕوانینی ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی سەبارەت بە ترامپ و دەنگی مەسیحییەکان
پێدەچێت تاکتیکی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە بەکارهێنانی ئایین بۆ سەرکەوتن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا ئەوەندە سەرکەوتوو نەبێت. کاتێک لە ساڵی ٢٠١٥ دۆناڵد ترامپ کتێبە دڵخوازەکەی خۆی بەناوی کتێبی پیرۆز ناساند، ڕەتیکردەوە ووڵامی داواکارییەکانی کەسانی دیکە بداتەوە بۆ وردکردنەوە و ناوی بابەت و بەشە دڵخوازەکەی لە کتێبی پیرۆزدا. ئێستا بۆ ئەوانەی کە کنجکۆڵن لە نیگەرانییە ئایینییەکەی ئێستای ترامپ، تویتەکانی دەتوانن تیشک بخەنە سەر هەندێک بابەت.

لەم دواییانەدا ترامپ لە تویتێکدا پشتگیری لە قسەکانی دکتۆر تایلۆر مارشال کرد کە یەکێکە لە نووسەرە دیارەکانی کاتۆلیکی. ئەم نووسەرە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بوونی خەڵکی ناڕازی لە شەقامەکاندا بە هێرشکردنە سەر ئایینی مەسیحی ئەمریکی وەسف دەکات. ئەم قسانەی مارشال دوای نامەیەکی مانگی ڕابردوو هات کە لەلایەن ترامپێکی دیکەی دڵخوازەوە، قەشە کارلۆ ماریا ڤیگانۆ، قەشە سەرەکییەکە.

ڤیگانۆ لە نامەکەیدا بۆ ترامپ، وێڕای ئەوەی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ئەمریکای بە سووکایەتی کردن بە بەهاکانی شارستانیەتی مەسیحی ڕۆژئاوا دەزانێت، ستایشی ترامپ ی کردووە کە شەڕی لەگەڵ "منداڵانی تاریکی" کردووە کە هەڕەشە لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دەکەن.

ترامپ هەروەها ستایشی قەشە سەرەکییەکەی کرد و هیوای خۆی دەربڕی کە "هەموو کەسێک، چ ئایینی بێت یان نائایینی، ئەو نامەیە بخوێنێتەوە".

شتێکی نائاسایی نییە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیۆریستەکانی پیلانگێڕی ئایینی و قەشە سەرەکییە لابراوەکاندا بە باشی پێکەوە بگونجێت (ئەرچ قەشە ڤیگانۆ لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پاپا فرانسیسەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە).

دونیابینی ترامپ مانیچاییە، بەجۆرێک تۆوی ناکۆکی و دووبەرەکی بۆ ئامانجە سیاسییەکانی دەچێنێت.

هەروەها بیری ئەپۆکالیپتیکی هەیە، وەک لە ووتارەکەیدا لە دەست بەکاربوونیدا باسی کردووە. بەڵام بەرژەوەندییەکەی بۆ ئینجیل ڕەگ و ڕیشەی لە دەنگدانی گەلی ئەمریکاوە هەیە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە دەریدەخەن کە جەماوەری ترامپ کەمیکردووە و بەپێی حیساباتی ڕاوێژکارەکانی ئەگەر سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بیەوێت لە خولی داهاتوودا بە سەرۆکایەتی بمێنێتەوە، ئەوا دەبێت لانیکەم پشتیوانی زۆرینەی مەسیحییە سپی پێستەکان بەدەست بهێنێت، وەک لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا.

 دۆناڵد ترامپ زیاتر و زیاتر بنەما و کاروباری ئایینی لە باوەش دەگرێت.

ئەم ستراتیژەی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ کاریگەر بوو و لەسەدا ٨١ی مەسیحییە ئینجیلیەکان دەنگیان پێدا. بەڵام پێدەچێت ئەمجارە چیرۆکەکە جیاواز بێت.

بەگوێرەی ڕاپرسییەکان، ناوبانگەکەی نەک تەنها لای ئینجیلی سپی پێستەکان بەڵکوو لەنێو کاسۆلیکی سپی پێست و گرووپە مەسیحییەکانی دیکەشدا دابەزیوە. تەنانەت نمایشی کتێبی پیرۆز لە دەستی ترامپ لە مانگی ڕابردوودا لەبەردەم کاتدراڵی سانت جۆن نەیتوانی ئەو دابەزینە ڕێژەییە پێچەوانە بکاتەوە.

لە نێو مەسیحییە ئینجیلییەکاندا زیاتر لە هیلاری کلینتۆن بەناوبانگە. لە هەمان کاتدا ئایین دارییەکی ڕەسەنتری هەیە لە ئاییندارییە نمایشکارییەکەی ترامپ.

پێدەچێت بەپێی وەرچەرخانی ئامارەکان، وتارەکانی جۆ بایدن و جەختکردنەوە لەسەر پێویستی لێبوردن و هاوسۆزی لە نێو مەسیحییەکان لە دۆخی قەیراناوی ئەمریکادا، کڕیارێکی دۆزیبێتەوە.

.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە